٢٠ حوزەیران ٢٠٢١ - ٠٥:٢٢
ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستی پێکرد

دوای کۆتایی دەنگدان لە شار و گوندەکانی ئێران، پرۆسەی ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـدوای 19 کاتژمێر وەرگرتنی دەنگ لەلایەن 67 هەزار بنکەی شاری و 75 هەزار بنکە لە گوندەکان، ئەرکانی هەڵبژاردنەکان کۆتایی  هاتنی دەنگ وەرگرتنی  ڕاگەیاند.

کاتژمێر ٢ ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە وەرگرتنی دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەنجومەنەکانی شار و گوند، مەجلیسی خوبرگان و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کۆتایی هات و ڕەوتی ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.

تا ئێستا ئاماری فەرمی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕانەگەیێندراوە.

342/